Aşkın Kıyağan,Ramal Abdullah Mahmood
31 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2018
ڤیه‌ننا – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا، ستیف بلاك رایگه‌یاند: "له میانی هەوڵەکانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانماندا بڕیارماندا له نزیكترین كاتدا باڵیۆزهكانمان دابمه‌زرێنین".
چاوش‌ئۆغڵو كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام و وڵاتانی كاندیدی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له ڤیه‌ننایه، له‌گه‌ڵ هاوتا هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی، ستیف بلاك كۆبووه‌وە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام و وڵاتانی كاندیدی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا تاوتوێی زۆر ته‌وه‌ریان كردووه له سه‌روویانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی چاوش‌ئۆغڵو و هاوتا هۆڵهندییهكهیش له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له‌گه‌ڵ هاوتا هۆڵهندییهكهم، ستیف بلاك دووجار كۆبوومه‌وه. كۆبوونه‌وه‌ی زۆر به‌سوود بوون".
چاوش‌ئۆغڵو له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ هاوتا هۆڵهندییهكهم، ستیف بلاك له ڤیه‌ننا كۆبووینه‌وه. له میانی هەوڵەکانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانماندا بڕیارماندا له نزیكترین كاتدا باڵیۆزهكانمان دابمه‌زرێنین. هه‌روه‌ها بلاك له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌م سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ وڵاته‌كه‌مان ئه‌نجام ده‌دات".