Barış Kılıç,Kemal Karadağ
30 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری بەپەلەی تورکیا، نوێترین زانیاری لەبارەی رزگار کردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ئیزمیر بڵاوکردەوە.
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری بەپەلەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە دوای بوومەلەرزەکەی شارۆچکەی سەفەریھیسار ٩٧ پاشلەرزەی دیکە روویانداوە کە ٢٠یان لە سەرو چوار پلەوە بوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ناوەندی ھەماھەنگی تەندروستی رێکخراوی ئافاد وەرگیراون، تا ئێستا ١٢ کەس بەھۆی بومەلەرزەکە گیانی لەدەستداوە و ٤١٩ کەسی دیکەش برینداربوون، ھەروەھا ھەڵمەتی گەڕان و رزگار کردن لە ١٧ بینادا بەردەوامە.
لە راگەیەندروەکەدا باس لەوەش کراوە کە رێکخراوی مانگی سوور سێ چێشتخانەی گەڕۆکی بۆ دابینکردنی خواردن دروست کردووە.