عەنتاب
بە پشتگیری دەزگای زمانی تورکی TDK، چەند پسپۆڕێکی زمانی کوردی دەستیان کردووە بە ئامادەکردنی فەرھەنگێکی کوردی کە لە ١٣ ھەزار وشە پێکدێ و ئێستا گەیشتوونەتە دوایین قۆناغی ئامادەکردن.
فەوزی کارادەمیر، مامۆستا لە زانکۆی گازی عەنتاب سەرۆکاتیی کۆمیسیۆنی ئامادەکردنی فەرھەنگەکە دەکات لە گەل سێ پسپۆری دیکە. کارادەمیر بۆ AA باسی چۆنێتی ئامادەکردنی فەرھەنگی کوردی کرد و گوتی: "ئامادەکردنی فەرھەنگێک بە زمانی کوردی ئاسان نییە. ئێستا لە گەل چەند کەسێ کە ماستەریان ھەیە لە بواری زمانی کوردی، کار دەکەین تا فەرھەنگی کوردی- تورکی، تورکی- کوردی تەواو بکەین، وەکچۆن بۆ قوتابی سەرەتایی لە تورکیا فەرھەنگی زمان ئامادە دەکرێ، بەو شێوەیە فەرھەنگی کوردیش ئامادە دەکەین."
مامۆستا فەوزی ھەروەھا باسی زاراوەکانی زمانی کوردی کرد و گوتی: "بە گوێرەی ناوچەکان دەربرینی وشە دەگۆرێ ئەمەش وا دەکا توشی کێشەی ستاندارد بێین، بەڵام پەرتوکی محەمەد مالمیسانیژ وەکو بنەما وەرمانگرتووە و ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەین."
لە بارەی ئامانجی ئامادەکردنی فەرھەنگی کوردی، کارادەمیر گوتی: "بە ھۆی دەستپێکردنی خوێندنی کوردی لە تورکیا، داواکاریی زۆر لە سەر فەرھەنگێکی کوردی ھەبوو. لە بەر ئەوەی ھەڵمەتێ بۆ ئامادەکردنی فەرھەنگێک دەستپێکرد. ئەمە دەبیتە بنیاتێ بۆ زمانی کوردی لە تورکیا.