Abdullah Shukur
06 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2016
پەرلەمانتاری ماردین لەسەر لیستی ئاکپارتی، ئۆرھان میرئۆغڵو رایگەیاند کە ھێرشەکانی سەر ئەو پەیوەندییان بە بۆچوونی سیاسییەوە ھەیە و گوتی: "ئەگەر من لە ماوەی ٩-١٠ ساڵی رابڕدوو بژاردەی سیاسیم لەلای ئاکپارتی نەبوایە ئەوا ئەم بابەتانە نەدەھاتنە نێو رۆژەڤ".
میرئۆغڵو راشیگەیاند کە ھاوپەیمانی نوێ، رۆژنامەگەری وەلاوە ناوە و ھەروەکو ملیشیا ھێرش دەکرێتە سەر سیاسەتمەدارانی کورد لە ئاکپارتی.
میرئۆغڵو جەختی لەوە کردەوە کە پەکەکە ھێرش دەکاتە سەر گشت ئەو کەسایەتیانەی کە لە لایەن کورد متمانە پێکراون. ئاشکراشی کرد کە گشت نیشانەکان لە کوشتنی مووسا عەنتەر ئاماژە بە ژیتەم و پەکەکە دەکەن.
میرئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە لە کوژرانی مووسا عەنتەر پەکەکە و ژیتەم ھەماھەنگیان ھەبووە.
میرئۆغڵو گوتیشی: "من بە پێنج گولـلەوە گەینراومەتە نەخۆشخانە و پاشانیش رزگار کرام. کەچی ئێستا بە سیخور ناوم دەبەن ئەمە مایەی ئازارە".
میرئۆغڵو زیاتر گوتیشی: "ھۆکاری رۆیشتنی مووسا عەنتەر لە نسێبین ھەڕەشەی دەوڵەت نەبوو بەڵکو بەھۆی ئەوە بوو کە پەکەکە بەھۆی بەیاننامەیەکەوە ئەوی لە گشت ماردین بە سیخور ناوبرد. لە دوای ئەویش بە ھەماھەنگی ژیتەم و پەکەکە مووسا عەنتەر کوژرا".