Abdullah Shukur
06 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2016
جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا نومان كورتوڵموش بووە میوانی بەشی ئیدیتەری ئاژانسی ئانادۆڵو و وەڵامی پرسیارەكانی رۆژەڤی دایەوە.
نومان كورتوڵموش لەبارەی رێكخراوی تیرۆریستییەوە گوتی: "ئەو رێكخراوە لە مێژووی خۆی بەو شێوەیە پاڵپشتی نەكراوە، لە دەرەوە پاڵپشتی دەكرێت. ئەو رێكخراوە پڕچەك و بێ بەزەییە لەناو كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا وا نیشاندەدرێت وەك بڵێیت كە رێكخراوێكە نوێنەری ئاشتییە".
كورتوڵموش ھەڵسەنگاندنی بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی دژی پەكەكە كرد و گوتی: ''ئەوەی كە پێی دەڵێن تیرۆر بریتی نییە لە چەند ھەزار چەكدارێك لەبەرامبەرماندا بن، بەڵكو پرسی مانەوەی توركیایە. لەوبارەیەشەوە پرۆسەكە بەشێوەیەكی جددی كاری لەسەر دەكرێت. ھیوادارم ئەنجامێكی ھەبێت. بەڵام گوتنی ئەوەی 'كە ئەو رۆژە یان ئەو بەروارە پرۆسەكە كۆتایی دێت' ئەوە ھەڵەیە. بەلاڕێدا بردنی رای گشتییە''.
كورتوڵموش وتەكانی سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغانی وەبیرھێنایەوە بەوەی كە گوتووبووی "ھیچ بابەتێك نییە كە دانوستانی لەسەر بكرێت".
كورتوڵموش لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی كە ئایا قۆناغی چارەسەریی بە تەواوی كۆتای ھاتووە؟ ئایا ئێستا قۆناغی برایەتی و یەكریزی چۆن بەردەوام دەبێت؟ گوتی: "توركیا ماوەیەكی درێژە رووبەڕووی تیرۆر بووەتەوە و نزیكەی ٣٠-٤٠ ساڵ دەبێت تیرۆر لە توركیا بەردەوامە".
كورتوڵموش گوتیشی: "لەسەردەمی ئاك پارتی و ئەو كاتەی كە سەركۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكوەزیران بوو ھەوڵێكی زۆر دراوە بۆ ئەوەی ئەم بابەتە لە چوارچێوەی ئاشتی چارەسەربكرێت. ھاوكات بابەتەكانی رەتكردنەوەی ناسنامەی كورد و سەپاندانی تاكە ئایدۆلۆجیای دەوڵەت لەسەردەمی ئاك پارتی گۆڕاوە".
جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا نومان كورتوڵموش گوتی: "ئێمە ناچارین دەوڵەت و گەل بپارێزین. بەھیچ شێوەیەك ھێرش ناكەینە سەر مافی تاكە كەس. بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ رێكخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی "FETÖ" لە چوارچێوەی یاسا دایە. وادەی كۆتاییھاتنی بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە و گرووپی "FETÖ" دیار نییە".
كورتوڵموش لەبارەی نووسینەوەی دەستوور گوتی: "ئیتر لە قۆناغی نووسینەوەی دەستوور داین. نووسینەوەی ئەو دەستوورەش نووسینەوەی داواكارییەكانی گەلە. لەم باوەڕە داین كە توركیا گەیشتووەتە ئەم خاڵە".