Muhammet Ali Kemal
11 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2016
جێگری سەرۆكی گشتی ئاك پارتی و گوتەبێژی پارتەكە عومەر چەلیك سەبارەت بە بانگەشەكانی هەدەپە لەبارەی ئەوەی كە بریندارەكان چارەسەری پزیشكییان پێ نەدراوە، رایگەیاند ''ئێمە ئەگەر سەبارەت بە تەرمەكان و بریندارەكان هەر زانیارییەك یان هەواڵێكمان پێ بگات لە رێگەی تەلەفۆنەوە، ئێمە ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین. بە هاوڕێكانیشمان گوتووە ئەگەر لە شوێنێك تەرمێك هەبێت، پێویستە رێزی پێویستی لێ بگیرێت، ناسنامەی هەرچییەكە، بەهەمان شێوە ئەگەر بریندارێك بوونی هەبوو،جا ناسنامەكەی هەرچییەكە گرنگ نییە، ئێمە بە ئەركی خۆمان هەڵدەستین''.

چەلیك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ناوەندی گشتیی پارتەكەی، ژمارەیەك روونكردنەوەی سەبارەت بە بابەتەكانی رۆژەڤ دا.
عومەر چەلیك ئاماژەی بەوە كرد كە گوتەبێژانی هەدەپە بەردەوام باسی 'كێشەی بریندارەكانی جیزرە' دەكەن و دەیكەنە بابەتی رۆژەڤ و گوتی: ''هەدەپە باسی بریندارەكان دەكات. سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەك ئامبوڵانس رەوانەی ئەوێ كراوە، بەڵام تەقە لە ئامبوڵانسەكان كراوە و لەبەرامبەردا هیچ بریندارێك لەو بینایەوە نەهاتووەتە دەرەوە، بەڵام هێشتا باسی 'كۆمەڵكوژی' دەكەن. ئێمە پێمان وایە ئەو هەڵوێستەی گرتوویانەتە بەر هیچ پەیوەندییەكی بە رێزگرتن لە تەرمەكان و هەستیاریی بەرامبەر بە بریندارەكان نییە. لەبەرامبەر تەقەكردن لە ئامبوڵانسەكان بێ دەنگییان هەڵبژارد. بەرامبەر بە هەموو رێگرییەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی لە گەیاندنی خزمەتگوزاری تەندروستی، بێ دەنگییان هەڵبژارد. بەڵام هێشتا بەردەوامن لەسەر ئەم هەڵوێستانە''.