Mohammed Baqi Hussein
11 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2016
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش: "ده‌توانین شه‌ڕ رابگرین یان نا، سه‌ره‌نجام تا ئه‌م خاڵه به‌هۆی پێداگری ئاك پارتی-یه‌وه نه‌توانراوه شه‌ڕ رابگیرێت. ده‌بێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی باسی سووربوونی ئاك پارتی بكه‌ین له‌سه‌ر شه‌ڕ، پێویسته ته‌ماشای كه‌موكوڕی خۆمان و کۆی ئۆپۆزسیۆن بكه‌ین".
دەمیرتاش لە وتارێكیدا كە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارتەكەی لە ناوەندی بازرگانی جیهان لە ئەنقەرە پێشكەشی كرد رایگەیاند، "ئامانجیان دەستەبەركردنی كەشێكی چارەسەرە بەبێ چەك".
دەمیرتاش ئاماژەی بەوەدا كە پارتێكن لەو پێناوەدا تێدەكۆشن و سیاسەتی چارەسەر و پێشنیازی چارەسەریان پێشكەش كردووە.
دەمیرتاش گوتی: "دەتوانین شەڕ رابگرین یان نا، سەرەنجام تا ئەم خاڵە بەهۆی پێداگری ئاك پارتی-یەوە نەتوانراوە شەڕ رابگیرێت. دەبێت لەجیاتی ئەوەی باسی سووربوونی ئاك پارتی بكەین لەسەر شەڕ، پێویستە تەماشای كەموكوڕی خۆمان و كۆی ئۆپۆزسیۆن بكەین".
دەمیرتاش بانگەشەی ئەوەی كرد كە زیاتر لە دوو هەفتەیە نزیكەی 100 كەس لە كۆڵان و ژێرزەمینەكاندا كەوتوون و گوتی: "تەنها زانیارییەك بەدەستمانەوە بێت ئەو راستییەیە كە كۆكوژی بەرامبەریان ئەنجام دراوە. جگە لەوە هەموو شتێك درۆیە. گەمارۆكەی ئەوێ، بە شێوەی سێ قۆناغی بەردەوامە. لەبەرئەوە جگە لەوانەی كە فەرمانەكەیان دەركردووە، هیچ كەس نازانێت ئەو خەڵكە چۆن كوژراون".