Mehmet Tosun,Rewa Mahmood Hasan
21 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا خولوسی ئاكار په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی مارك ئیسپه‌ر ئه‌نجام دا.
به پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکار تێڕوانین و چاوەڕوانییەکانی لەبارەی ناوچەی ئارامی رۆژهەڵاتی فورات لە سووریا باس کردووە و جەختی کردۆتەوە لەوەی کە دەبێت بە بێ کات بەفیڕۆدان و لەچوارچێوەی کاتی دیاریکراودا پێکبهێنرێت.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان ئاكار و ئیسپه‌ردا، دوو لایه‌ن هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كه‌م قۆناغی پلانی ناوچه‌ی ئارام له ئهمڕۆڕا.
ئاکار و ئیسپەر، بڕیاریان دا، بۆ تاوتوێکردنی قۆناغەکانی داهاتووی پلانەکان، وەفدە سەربازییەکان لەماوەیەکی کورت‌دا لە ئەنقەرە جارێکی تر کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.