Gülbin Yıldırım,Muhammet Ali Kemal
22 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2018
بۆینس ئایرس - AA
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، بەرات ئاڵبایراک کە بە مەبەستی بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی و سەرۆکانی بانکی ناوەندیی وڵاتانی G20 سەردانی ئەرجەنتینی کردووە، بەشداریی لە وێنەی بەکۆمەڵی G20دا کرد.

- بەرات ئاڵبایراک لەگەڵ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ستیڤن مونچین کۆبوویەوە.
ئاڵبایراک دوێنێ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری دارایی ئیندۆنێزیا، سری مولیانی ئیندراواتی و وەزیری دارایی ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵز و وەزیری دارایی و ئابووری فەڕەنسا، برونۆ لامایەر و وەزیری دارایی چین، لیو کون و وەزیری دارایی بەڕازیل، ئێدواردۆ گواردیا و وەزیری ستراتیج و دارایی کۆریای باشوور، دۆنگ یۆن کیم و ئەندامی بەرپرس لە کاروباری دارایی و ئابووریی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، پێر مۆسکۆڤیچی و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ستیڤن مونچین کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجامدا.
هاوکات ئاڵبایراک دوو گوتاری لە میانی دانیشتنەکاندا پێشکەشکرد.