Deniz Çiçek Palabıyık,Muhammet Ali Kemal,Sangar Hamad Azeez,Ramal Abdullah Mahmood
03 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، بەرات ئاڵبایراک وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا هیچ کاتێک نەپچڕاون، رایگەیاند "ئەمڕۆ قۆناغێکی ئێجگار بنیاتنەر و ئەرێنی بوونی هەیە. ئیرادەیەکی بەهێز نیشاندراوە بە مەبەستی درێژەدان بە پەیوەندیی بنیاتنەرانە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات‌دا. لەو چوارچێوەیەشدا بەردەوام دەبین لە پارێزگارییکردن لەمە".
لە میانی بەشدارییکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئێن تی ڤی، بەرات ئاڵبایراک روونکردنەوەی دا لەبارەی پێشهاتەکانی رۆژەڤەوە.
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، بەرات ئاڵبایراک لەبارەی بڕیاری سزادانی تورکیا لە لایەن ئەمریکاوە ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە پێشهاتەکانی دوا قۆناغ دوور لە هەست و سۆز و بە شێوەیەکی عەقڵانیی بەڕێوەببرێت.
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا راشیگەیاند "دەوڵەت بوون و نوێنەرایەتیکردنی عەقڵی دەوڵەت بەم شێوەیە دەبێت. پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ریشەیەکی مێژووییان هەیە. پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لەچوارچێوەی پێکەوەییە مێژووییە بەهێزەکان، هاوپەیمانبوون لە ناتۆ و هاوپەیمانێتیی ستراتیجییدا هەڵبسەنگێنرێن و بەڕێوەببرێن. ئێمە وەک تورکیا هەمیشە لە هەوڵی ئەوەداین لەڕێگەی ئەم تێگەیشتنەوە قۆناغەکان بەڕێوەبەرین".
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، بەرات ئاڵبایراک تیشکی خستەسەر ئەوەی کە پێویستە پێشهاتەکانی ئەم دواییە بەم پێوەرە هەستیارە و لەچوارچێوەی عەقڵ و چارەسەری هاوبەشدا بەرێوەببرێن و جەختی لەوەکردەوە لە کۆبوونەوەی سەر لە بەیانی ئەمڕۆی نێوان وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات‌دا ئیرادەیەکی بەهێز لەوبارەیەوە خراوەتەڕوو.
بەرات ئاڵبایراک باسی لەوەکرد کە رەنگە کێشە بکەوێتە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەوە، بەڵام دەکرێت لەڕێگەی باڵادەستبوونی دیپلۆماسییەوە پەیوەندییەکان درێژەیان پێبدرێت و وەک نموونەیەک کە تایبەتمەندیی هاوشێوەی هەیە باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا کرد کە هەمیشە عەقڵی دیپلۆماسیی سەرکەوتوو بووە تیایدا. ئاماژەی بەوەشکرد هەمان دۆخ بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکاشدا راستە و گوتی: "رەنگە ئەمڕۆ پەیوەندییمان گرژ بێت، رەنگە سبەینێ چاکبێتەوە. هەمیشە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم شێوازە، بێ ئەوەی لەبیری بکەین پێویستە شتەکان بەرێوەبەرین. لە هەڵکشان و داکشانەکانی ماوەی رابردوودا ئێمە لە هەوڵی ئەوەدا بووین کە ئەمە بە باڵدەستیی بمێنێتەوە".
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا تیشکی خستەسەر ئەوەش کە زانیاریی سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، مەولود چاوش‌ئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ وەرگرتووە و گوتی:
"ئیرادەیەکی بەهێز نیشاندراوە کە لە ئاست یاساکانی رابردووی هەردوو وڵات‌دا بووە. كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی دوو وڵات بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان گرنگه. ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له ئه‌نجامی ئیراده‌یه‌كی باش بووه بۆ چۆنێتی دیاریكردنی خاڵه‌كانی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك په‌یوه‌ندیدار به كێشه و كێشه شاراوه‌كانی هه‌ردوو وڵات. بۆیه كه له‌و روانگه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ی نابێت به ئیستیفزازیانه به‌ڵكو ده‌بێت به شێوازێكی ژیرانه‌ی ده‌وڵه‌ت و جددییه‌ته‌وه ئه‌و پرسانه بخرێنه‌ڕوو".
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، بەرات ئاڵبایراک سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵ و قسه كه‌وتنه نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌وانه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی جیاوازیان هه‌بێت و گوتی: "تاكو ده‌وڵه‌تان به‌مجۆره جددی بن په‌یوه‌ندییه‌كان هیچ كاتێك ناپچڕێن. ئه‌مریكا و كۆریای باكوور (له‌سه‌ر ئاستی باڵا) كۆبوونه‌وه. پێویسته كۆمه‌ڵ و رای گشتی ئه‌وه بزانێت گرنگ به‌ڕێوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانه به شێوه‌یه‌كی راست نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو كات پچڕێن یاخود هه‌موو كات نزیك بن.
له‌وانه‌یه دوو برا له ماڵێكیشدا له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ناكۆك بن. ژن و مێردێك كه ٤٠ ساڵه هاوسه‌رگیریان كردووه له‌وانه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێك كۆك و ته‌با نه‌بن. هه‌ندێكجار مشت‌ومڕ ده‌كه‌ن و دواتر ئاشت ده‌بنه‌وه. پێویسته ئاوا سه‌یر بكرێت و ئێمه هه‌ر ئاوا بۆی ده‌ڕوانین، یاسای هاوپه‌یمانیی ستراتیجیش هه‌روایه. له به‌رامبه‌ر ئه‌و شێوازه بونیاتنه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تیشدا مێژووی سه‌دان ساڵه‌شمان شاهیدی ئه‌وه ده‌دات كۆماری توركیا سازش ناكات. ئێمه هه‌میشه بونیاتنه‌ر ده‌بین، به‌ڵام ناچارین له هه‌موو دۆخێك‌دا ئاماده بین. ئێستا پرۆسه‌یه‌كی بونیاتنه‌ر و باش هه‌یه. ئیراده‌یه‌كی به‌هێز خراوه‌ته‌ڕوو بۆ به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه بونیاتنهرهكان به جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات بێت. له‌و میانه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بین له پاراستنی ئه‌مه. ئێمە هەر بەو شێوەیە سەیر دەکەین. مافی هاوپەیمانی ستراتیجیش بەم شێوەیەیە. ئێمە هەموو کات بونیاتنەر دەبین، بەڵام ئامادەش دەبین بۆ هەر ئەگەرێک و رووداوێکی نەخوازراو. جگە لەمە هیچ کێشەیەکی دیکەمان نییە. ئەمڕۆ قۆناغێکی زۆر باش و بونیاتنەر هەیە. لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات دەبێت. بە ئامانجی بەردەوامبوونی ئەمەش تەواوی ئیرادەشمان بەکاردەهێنین.
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، بەرات ئاڵبایراک هۆشداری دا لەمەڕ ئەو بانگەشانەی دەکرێت و گوتی: "لە میدیا و لەناو رای گشتی لە کۆنەوە بانگەشە و فرت و فێڵ هەبووە و هەوڵ دراوە بارودۆخ تێکبدرێت، بەڵام پێویستە گرنگی بەو شتانە نەدرێت".