Ramal Mahmood
05 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2017
هاتای – AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نوره‌ددین جانیكلی لە تەلاری پارێزگای هاتای لێدوانی بۆ رۆژنامەوانان دا، پێشهاتەکانی شەوی رابردووی بەبیر هێنایەوە و ئاماژەی بەوە دا کە فڕۆکەوانە سووریەکە چەند شوێنیکی شکاوە و بەردەوامە لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە.
نوره‌ددین جانیكلی لەبارەی راده‌ستكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌ی کە له هاتای كه‌وته‌خواره‌وه به‌سووریا، گوتی: "له ئێستادا چاره‌سه‌ركردنی فڕۆكه‌وانه‌كه درێژه‌ی هه‌یه. دوای یه‌كلابوونه‌وه‌ی هه‌موو رووداوه‌كه بڕیار له‌و باره‌یه‌شه‌وه ده‌درێت، به‌ڵام ئێستا رووداوه‌كه زۆر نوێیه. دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ورده‌كارییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه به‌چ ئامانجێك هاتۆته ئێره، چۆن كه‌وتووه‌ته خوارەوە، بهخۆههڵدانهی فڕۆكهوانهكهشهوه، بۆ چ ئه‌رك و چالاكییه‌ك هاتۆته ئێره ئه‌وا له ماوه‌ی رۆژانی داهاتوودا بڕیار له‌و باره‌یه‌شه‌وه ده‌درێت".