Sangar Hamad Azeez
08 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2018
نه‌وشه‌هیر - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی جەماوەریی پارتەکەی لە نەوشەهیر گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی به‌ناوی هاوپه‌یمانی گه‌ل ده‌ركه‌وتوون، له 24ی حوزه‌یراندا وانهیەکیان پێ دەدەین. رێگه به‌وانه ناده‌ین كه ده‌یانه‌وێت لێڵی بخه‌نه سه‌ر هاوپه‌یمانێتیی كۆمار و ئاژاوه و دووبه‌ره‌كی بخه‌نه نێو جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌وه".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه نابێت هیچ كه‌سێك چاو بپۆشێت له جێهیشتنی ئیراده‌ی نیشتمانی بۆ دارده‌ستی و، گوتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی سیستمی كۆن بكات دوای 24ی حوزه‌یران. له لایه‌ن خۆیانه‌وه پیلان داده‌ڕێژرێت پیلان بۆ هه‌ژمارنه‌كردنی ئێراده‌ی به‌هێزی گه‌ل كه له 16ی نیساندا نیشانی‌دا. له پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه حیساباتی پیس ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار له‌ده‌ست گه‌ل بستێنن".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر شنگال و قەندیل گوتی: "ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌چینه شنگال و قه‌ندیلیش. كێ ئارامی وڵاته‌كه‌مان تێکبدات، ده‌چینه سه‌ری".