Güç Gönel,Muhammed Gencebay Gür
15 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2018
ئیستانبوڵ- AA
سه‌ركۆماری تورکیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "تا ئێستا 80 دانه فه‌تۆمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هێناوه‌ته‌وه. به‌دوای ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌كه‌وین. ئه‌وه‌ی پێنسیلڤانیا تۆش ده‌ڕۆیت. تۆش دێیت. ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ته‌وێت به راست و چه‌پدا جووڵه بكه".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان به‌ر له كۆنگره‌ی شه‌شه‌می ئاسایی له ماڵته‌په، گوتارێكی پێشكه‌شی ئه‌و هاووڵاتییانه كرد كه له‌به‌رده‌م هۆڵی كۆنگره‌كه‌دا چاوه‌ڕێیان ده‌كرد.
سه‌ركۆماری تورکیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هێنانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی فه‌تۆ له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌وه بۆ توركیا رایگه‌یاند "تا ئێستا 80 دانه فه‌تۆمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هێناوه‌ته‌وه. به‌دوای ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌كه‌وین. ئه‌وه‌ی پێنسیلڤانیا تۆش ده‌ڕۆیت. تۆش دێیت. ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ته‌وێت به راست و چه‌پدا جووڵه بكه".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر دوا و گوتی: "تا ئێستا له عه‌فرین چوار هه‌زارو 163 و له باكووری عێراق 337 و له ناوخۆی وڵات 190 تیرۆریستمان له چالاكی خستووه".