Yusuf Aydın Deniz
01 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2018
ئادانا - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كۆنگهی پارته‌كه‌یدا له ئادانا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرای كرد له ده‌سپێكی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه تا ئێستا، سێ هه‌زارو ٨٤٤ تیرۆریست له چالاكی خراون.
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئه‌وانه‌ی كه به شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵاكه‌مان له‌و ناوچانه‌ی له تیرۆریستانمان پاككردووه‌ته‌وه، دڵته‌نگن، سه‌باره‌ت به‌و پارچه په‌ڕۆیانه‌ی كه پێشتر له‌و شوێنانه هه‌بوون هیچ قسه‌یه‌ك ناكه‌ن. چونكه خه‌می ئه‌مانه ته‌نها توركیایه، هۆكاری سك ئێشه‌ی ئه‌مانه گه‌لی توركه".
هه‌روه‌ها گوتی: "وه‌ك چۆن توركیا خۆی ته‌سلیمی هیچ گرووپێكی بكوژی به‌كرێگیراو نه‌كردووه، هه‌رگیز رازی نابێت دۆستان و خزمانی ده‌ورووبه‌ریشی له فشاری ده‌زگایه‌كی له‌و شێوه‌یه‌دا بخنكێن. له‌به‌رئه‌وه تا له‌ناوبردنی دواین تیرۆریستیی ناوچه‌كه‌مان راناوه‌ستین".
سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاند "هه‌ستاوه ده‌ڵێت له عه‌فرین سه‌ربازانمان سته‌میان له سته‌مدیده‌كان كردووه. ئه‌ی ناتانیاهو تۆ زۆر لاوازی، زۆر سه‌یریت. جارێ خۆت رێككهرهوه. ئێمه به تیرۆریستانه‌وه سه‌رقاڵین، به‌ڵام تۆ كێشه‌ی تیرۆریستانت نییه، چونكه تۆ ده‌وڵه‌تی تیرۆریت".
ئه‌ردۆغان رووی له سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو كرد و گوتی: "تۆ له جیهاندا خۆشه‌ویستێكی رێك و پێكت نییه. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به قودس هاوێشتت و ئه‌و وه‌ڵامه‌ی وه‌رتگرت روون و ئاشكرایه. مه‌نازه به‌وه‌ی كه بڵێیت 'من چه‌كی ئهتۆمییم هه‌یه'. كه کاتی هات ئه‌و چه‌كه ئهتۆمییانهش كارناكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌بێت ئه‌وه بزانیت كه خۆت سه‌رقاڵ نه‌كه‌یت به سته‌ملێكراوه‌وه. ئاهی سته‌ملێكراو مه‌هێنه سه‌ر خۆت، چونكه لێت دێته‌وه ده‌ره‌وه. دوایی شوێنێك نادۆزیته‌وه له جیهاندا تیایدا بگه‌ڕێیت. له‌به‌ر ئه‌وه خۆت سه‌رقاڵ مه‌كه به ئێمه‌وه و سه‌رڕاست به. تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رڕاست نه‌بیت، هیچ كاتێك گوته‌یه‌كی ئه‌رێنی له ئێمه نابیستیت".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فهتۆشهوه دوا و گوتی: "ئه‌وان هه‌ڵدێن ئێمه دوایانده‌كه‌وین... دوای فه‌تۆش ده‌كه‌وین. ته‌ماشاكه هه‌واڵگری میلـلی له كۆسۆڤۆوه شه‌ش دانه‌یانی پێچایه‌وه و هێنای. سه‌ره‌ی پێنسیلڤانیاش دێت. تا شوێنێك هه‌ڵدێیت".