Yusuf Aydın Deniz
14 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له كۆڕبه‌نده‌ی 16ـه‌مین ساڵیادی ده‌سه‌ڵاتی ئاك پارتیدا كه له‌لایه‌ن وه‌قفی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سیاسه‌ت، ئابووریی و كۆمه‌ڵگاوه ریكخرابوو، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌مرۆ وڵاته‌كه‌مان له هه‌موو روویه‌كه‌وه خاوه‌نی یه‌كێك له پته‌وترین سیستمه‌كانی بانكییه له جیهاندا".
ئه‌ردۆغان باسی له ئاماری ئابووریی وڵاته‌كه‌ی كرد و، گوتی: "ناوی توركیا بشارنه‌وه و ئاماره‌كانی ئابوورییمان نیشانی كه‌سانی ناوخۆی و بیانی، دۆست و دوژمن بده‌ن، نیشانی هه‌ركه‌سێكی ده‌ده‌ن بده‌ن هه‌ست به‌وه ده‌كات كه نامۆییه‌ك هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه رێگه خۆشكردن بۆ ئه‌و دژایه‌تییه له‌و ئاسته گه‌وره‌دا بۆ وڵاتێك كه به تێكڕایی له ئاستی جیهاندا حەڤدههەمینه و به‌پێی به‌های دراویش سێزدهههمینه له ریزبه‌ندی گه‌شه‌ی ئابووری، نالۆجیك و ناژیرانه‌یه".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه كرد كه ئابووریی وه‌ك چه‌ك به‌رامبه‌ریان به‌كارده‌هێنن و، گوتی: "ئه‌وانه وه‌ك چۆن له گۆڕه‌پاندا ناتوانن داخوازییهكانیانمان پێ ئه‌نجام بده‌ن، وه‌ك دیپلۆماسیی، هێزی سه‌ربازیی، وه‌ك ناسه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی سڵ ناكه‌نه‌وه له‌وه‌ی ئابووریش وه‌ك چه‌كێك به‌كاربهێنن. ئه‌و قۆناغه‌ی تیایداین تێچوویه‌كی بۆ ئێمه تیادایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێگومان تێچوویه‌كی بۆ ئه‌وانه‌ش هه‌یه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
ئه‌ردۆغان باسی له بایكۆتكردنی به‌رهه‌می كاره‌بایی ئه‌مریكا كرد و، گوتی: "هه‌ر به‌رهه‌مێك به‌دراوی بیانی له ده‌رەوه‌ی ده‌یكڕین باشتری به‌رهه‌مده‌هێنین و به ده‌ره‌وه‌ی ده‌فرۆشین. ئێمه بایكۆتی به‌رهه‌مه كاره‌باییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین".
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد زیاتر هانی ئه‌وانه ده‌ده‌ن كه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه له توركیا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و، گوتی: "له راستیدا ئه‌و كاته‌ی به تێڕوانینی (بابزانین چی به‌سه‌ردێت) به‌رهه‌مهێنان رابگرین و به گوتنی 'به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌كردن' بازرگانی هه‌ڵپه‌سێرین ئه‌وا ده‌كه‌وینه ره‌وشی هاتنه سه‌ر چۆك بۆ دوژمن".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی رزگاربوون به په‌نابردن بۆ دراوی بیانی رایگه‌یاند: "نه‌خێر رزگارت نابێت. ئه‌و كاته تیاده‌چیت. تۆ توركیت، تۆ له‌گه‌ڵ لیره‌ی توركیدا به‌رده‌وام ده‌بیت له‌سه‌ر رێگاكه‌ت".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند بیرتان نه‌چێت له ٢٦ی ئاب دیسانه‌وه له مالازگیرتهوه ده‌كه‌وینه‌وه رێ. خوا یار بێت دیسانه‌وه ده‌بێته هه‌ستانه‌وه‌یه‌ك، گوتیشی: "كاتێک به ئامانجه‌كانی 2023مان گه‌یشتین له‌به‌رئه‌وه‌ی داهاتی میلـلی تاكه كه‌س بۆ دوو هێنده زیاد ده‌كه‌ین هه‌ر هاووڵاتییه‌كمان زیاد له دوو هێنده ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت".
گوتیشی: "ده‌بینم كه‌سانێك بۆ هاندانی گه‌نجه‌كانمان ده‌ره‌وه‌ی وڵات جوان ده‌كه‌ن. دڵنیابن له‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆشش ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌م كارانه لێره ئه‌نجام بدات، ئه‌وا ده‌توانین وڵاته‌كه‌مان بگه‌یه‌نینه ئاستێكی زۆر باشتر".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌بێت ژیانی خه‌مباری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵبژێرێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه كارێكه خۆی ده‌زانێت. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌وه‌وه ناوه‌ستن و هه‌وڵی ره‌شكردنی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن ئێمه پێیان ده‌ڵێین 'له‌خۆگۆڕاو'. ئێمه پێویستمان به له‌خۆگۆڕاو نییه".