Sangar Hamad Azeez,Hemın Othman Mohammed
19 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له مه‌ڕاسیمی واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی هاریكاری سه‌باره‌ت به "سندوقی هاوكاری" كه له‌سه‌ر بانكی گه‌شه‌پێدانی ئه‌ورووپا دروستده‌كرێت گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئەردۆغان رایگه‌یاند: "ئەو تورکیا كۆنه‌ی وەبەرهێنەرانی بیانی سڵیاندهكردوه له سه‌ردانكردنی، ئیدی بووەتە رابردوو كه یادگارییەکی ناخۆشە".
گوتیشی: "به‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بانکی گه‌شه‌پێدانی ئه‌ورووپادا واژوو ده‌كرێت هاریكاریمان ده‌گوازینه‌وه بۆ په‌ڕه‌یه‌كی نوێ. ئه‌و سندوقه له‌رووی هاوكارییه دوو قۆڵییه‌كانمان له‌بواری گه‌شه‌پێدان گرنگه. به‌تایبه‌تی گرنگییه‌كی زۆر به هاوكارییه‌كانی گه‌شه‌پێدانی فه‌رمی ده‌ده‌ین. توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی جیهان كه زۆرترین هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ داهاتی نیشتمانی وه‌ربگرین، توركیا یه‌كه‌م ژماره‌یه. ساڵی رابردوو له هاوكاری مرۆیی‌دا له پاش ئه‌مریكا به رێژه‌ی داهاتی نیشتمانی ریزبه‌ندی دووه‌مان گرت كه ئه‌وه‌یش رووداوێكی ئاسایی نییه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "هێشتا له تێڕوانینی ئایدۆلۆژیای هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن رزگارمان نه‌بووه. ئه‌مانه هێشتا به‌رده‌وامن له تێڕوانینی ئایدۆلۆژیی خۆیان. به‌داخه‌وه هێشتا له‌و تێڕوانینه‌دا ته‌ڕناش ده‌كه‌ن كه گوایه توركیا سه‌قامگیری و دڵنیایی دهستهبهرنهكردووه. یان ئه‌م كاره فێری ئه‌مانه ده‌كه‌ین، یان فێریان ده‌كه‌ین. چونكه توركیا وڵاتێكی به‌م جۆره نییه".