ئه‌نقه‌ره
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری لیتوانیا، دالیا گرایباوسكیت به‌شداری له رێوڕه‌سمی واژۆكردنی رێككهوتنامهكان كرد.
سه‌ركۆماری توركیا هاوكات پاش ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی رێكخست و تیایدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه. له‌باره‌ی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێك كه ئه‌ردۆغان دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ شاندێكی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كۆبووەته‌وه به‌م پێیه‌ش چه‌ند هه‌واڵێك له‌ئارادایه به‌وه‌ی كه شاندی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوای له توركیا كردووه به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر رووسیا، ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌وه‌ی راستی بێت شانده‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوایه‌كی به‌م شێوه‌یان نەهێناوەتە ئاراوە".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی بههرهنگاربوونهوه دژی داعش گوتی: "ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی ناوچه‌ی دژه‌فڕین و ناوچه‌ی ئارام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمان، رێكنەكهوتین و ئه‌مه‌ش له شانده‌كانمان تاوتوێی دەربارەوە کرا.
له باره‌ی بابه‌تی مه‌شق و پڕچه‌ك كردن رێككه‌وتین به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌باره‌ی دوو بابه‌ته‌كه‌ی دیكه تا ئێستا رێككه‌وتن ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌مه‌ش ناتوانرێ لێره هه‌نگاوێكی ته‌ندروست بهاوێژرێت، هه‌روه‌ها ته‌نها به ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی ئەنجام بەدەست نایەت، جووڵه‌ی وشكاییش زۆر گرنگە، هاوكات پێویسته ئه‌مه‌ش پاڵپشتی لێ بكرێت لە رێی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانییەوە، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر پاڵپشتی ته‌واوی سوپای ئازادی سووریا له رووی مه‌شق و پڕچه‌ك كردنه‌وه بكرێ ئاماده‌ن له‌م جووڵه سه‌ربازییه‌ی وشكاییدا بەشدار بن. سه‌یركه‌ن ئێستا له كۆبانێ چی روویدا؟ ئێمه له خاكی خۆمانه‌وه پێشمه‌رگه‌مان تێپه‌ڕ كرد، به‌مه‌ش كاردانه‌وه گهشبینییهكان دیاره له‌م باره‌یه‌وه به‌ڵام پێویسته ئه‌م پاڵپشتییه به‌وانیش بدرێت".
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند كه كۆچكردنی زۆر له ناوچه‌كه هه‌بووه و ئێستا توركیا میوانداری یەک ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س ده‌كات و چاودێری و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یان له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پاڵپشتی توركیا بۆ په‌نابه‌ران، گه‌یشتووەته 5 ملیار دۆلار، به‌مه‌ش وڵاتانی جیهان ته‌نها 200 ملیۆنیان به توركیا وه‌ك یارمه‌تی داوه.