05 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سنوورداركردنی هاتوچۆی له ١٥ پارێزگای توركیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئه‌ردۆغان له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه قۆناغی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ئه‌و په‌تا جیهانگیره و پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان چه‌ندین رێوشوێنیان گرتووه‌ته به‌ر، نووسیوویه‌تی: "به‌هۆی پێشهاته نه‌خوازراوه‌كان ناچاربووین دیسانه‌وه چاو بخشێنینه‌وه به سنوورداركردنی هاتوچۆ".
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان بیری خستووه‌ته‌وه كه له‌و گشتاندنه‌ی شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاوی كرده‌وه سنوورداركردنی هاتوچۆ له رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ١٥ پارێزگای ده‌گرته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك سهركۆمار بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م گشتاندنهیان داوه. هه‌روه‌ها داوایش له هاووڵاتییان ده‌كات كه به وریایی ره‌چاوی رێساكانی پۆشینی ده‌مامك، دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵاتی و پاك و خاوێنی ببن.