Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
09 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی چوونه ناو ده‌ریای كه‌شتی مه‌شق و راهێنان (A-591) له كارگه‌ری به‌رهه‌مهێنانی كه‌شتی توزڵا له ئیستانبوڵ گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌نیاز نین کارگەی پلێتی تانکەکان بفرۆشن و گوتی: "فرۆشتنی کارگەی پلێتی تانکەکانمان، واتە گۆڕینی خاوەندارێتییەکەی، هەرگیز جێگەی باس نییە. خاوەندارێتیی هەموو جۆرە مولکێک لەسەر زەوی کارگەکە و هەموو جۆرە ئامێرێک کە لە بەرهەمهێنان و نۆژەنکردنەوەدا بەکاردەهێنرێن، بۆ دەوڵەت دەگەڕێتەوە و بەوشێوەیەش دەمێنێتەوە. تەنانەت ئەو کۆمپانیایەی کە ئەم کڕینەی ئەنجامداوە، کۆمپانیایەکی پشکداری لەسەدا ٥٠ قەتەری و لەسەدا ٥٠ تورکییە. لە ئێستادا لەرێگەی ئەنجامدانی وەبەرهێنان بە بڕی ٤٠-٥٠ ملیۆن دۆلار کەموکوڕییەکانی ئەم کارگەیە پڕدەکرێنەوە. ئەو کارەی ئەنجامدەدرێت تەنها حەقدەستی کارپێکردنە بەپێی مەرج و ماوەی دیارییکراو کە ٢٥ ساڵە و رادەستی یەکێک لە دامەزراوە پێشەنگەکانی وڵاتەکەمان کراوە".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له كاتێكدا وڵاتانی رۆژئاوا چه‌ك به توركیا نافرۆشن به‌ڵام له داعش و ئه‌لقاعیده‌وه بگره تا په‌كه‌كه و ئه‌لشه‌باب هه‌موو ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه‌ی ده‌ستیان به خوێنی مسوڵمانان سووره ئه‌و چه‌كانه‌یان به‌ده‌سته‌وه كه وڵاتانی رۆژئاوا به‌رهه‌م هاتوون، گوتی : "ئه‌وانه‌ی چه‌ك ده‌ده‌نه رێكخراوه تیرۆریستییه هه‌ره خوێنڕێژه‌كانی جیهان، كه باس دێته سه‌ر توركیا (بۆ چه‌ك پێفرۆشتن) شتی وا ده‌كه‌نه به‌هانه كه به خه‌یاڵی كه‌سدا نایه‌ت. له داعش و ئه‌لقاعیده‌وه بگره تا په‌كه‌كه و ئه‌لشه‌باب هه‌موو ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه‌ی ده‌ستیان به خوێنی مسوڵمانان سووره ئه‌و چه‌كانه‌یان به‌ده‌سته‌وه كه وڵاتانی رۆژئاوا به‌رهه‌م هاتوون. خوێنڕێژانی په‌یه‌ده، یه‌په‌گه كه له باكووری سووریا پاكتاوی ره‌گه‌زی ئه‌نجام ده‌ده‌ن موشه‌ك، بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی هاوپهیمانهكانمانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌وشه‌دا ناكرێت توركیا ده‌سته‌وه‌ستان دابنیشێ و ئاسایشی نیشتیمانی توركیا راده‌ستی وڵاتانی دیكه بكرێت. مێژوو بۆ ئه‌وانه دووباره ده‌بێته‌وه كه ده‌رسیان لێ وه‌رنه‌گرتووه. ئێمه‌ش وه‌ك ده‌وڵه‌ت به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وشه و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و ده‌رس وه‌رگرتن له مێژوو هه‌وڵده‌ده‌ین سیسته‌می به‌رگریمان به‌هێز بكه‌ین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریشه‌وه گوتی: "لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا سەرکەوتنی گەورەمان لەبەرامبەر سەرجەم رێکخراوە تیرۆریستییەکان بەدەستهێناوە کە گیانی هاووڵاتییانمانیان کردووەتە ئامانج، هەوڵی دابەشکردنی وڵاتەکەمانیان داوە، لەسەروو هەمووشیانەوە، داعش و پەکەکە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌وانه خواست كه له به‌هۆی داڕووخانی باڵەخانەکەی ناوچەی کارتاڵی شاری ئیستانبوڵ بریندار بوون و گوتی: "داوای شیفا بۆ ئەو خوشک و برایانەم دەکەم کە لەژێر داروپەردووەکان هاتوونەتە دەرەوە. بە ناوی خۆم و گەلەکەمەوە سوپاسی سەرجەم هاوڕێ وەزیرەکانم، نوێنەری دامەزراوەکان و بەتایبەت کارمەندەکان دەکەم کە لە ئێستادا هەموو هەوڵی خۆیان خستووەتە گەڕ. داوای لە خوای گەورە دەکەم ئەو خوشک و برایانەم کە لە ژێر داروپەردووەکاندا ماون بە تەندروستی باشەوە پێیان بگەینەوە".