Özkan Bilgin,Sabri Yıldırım,Muhammet Ali Kemal
09 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2019
وان/مووش- AA
لە وان و مووش لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو، بەهۆی بارینی بەفرەوە، رێگای هاتوچۆی ٢٥٢ ناوچەی نیشتەجێبوون داخراون.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی وانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، لە ئەنجامی نالەباریی کەشوهەوا، رێگای هاتوچۆی ٢١٧ ناوچەی نیشتەجێبوون بەهۆی بەفرەوە گیراوە.
کارەکانی کردنەوەی رێگای هەریەک لە شارۆچکەکانی باشکالە، باخچەسارای، گەڤاش و گورپنار درێژەی هەیە و ئاماژە بەوەشدەکرێت شەپۆلی سەرماوسۆڵە بەردەوام دەبێت.
هاوکات لە مووش بەهۆی بارینی بەفرەوە، لە سەرانسەری پارێزگاکەدا رێگای هاتوچۆی ٣٥ گوند گیراون.