28 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ڵێننامه‌ی مۆنترۆ له‌باره‌ی هاتوچۆی كه‌شتی له گه‌رووه‌كان داویه‌تی پێمان، به‌شێوه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنین كه رێگریی له هه‌ڵكشانی قه‌یرانه‌كه بكا".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌ره‌تا له‌باره‌ی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵه دیپلۆماتییه فرهلایهنهكانمان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئاشتی و سه‌قامگیریی بێ پچڕان درێژه پێدا و درێژه‌یان پێده‌ده‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێمان وایه هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر خاكی ئۆكراینا مایه‌ی قبوڵكردن نییه و ده‌ستخۆشی له خه‌باتی حكوومه‌ت و گه‌لی ئۆكراینا ده‌كه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی تاکو ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ئەو هاوپه‌یمانێتییانه‌ی کە تێیدا بووە بە تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ناتۆ و یەکێتی ئەورووپا سەرجەم بەرپرسیارێتییەکانی بە تەواوی جێبەجێکردووە.
راشیگه‌یاند: "با هیچ كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت كه هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كانی ماوه‌ی رابردوو، قه‌یرانه‌كه‌ی باكووری ده‌ریای ره‌شیش به سه‌لامه‌تی تێده‌په‌ڕێنین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێننامه‌ی مۆنترۆش رایگه‌یاند: "ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ڵێننامه‌ی مۆنترۆ له‌باره‌ی هاتوچۆی كه‌شتی له گه‌رووه‌كان داویه‌تی به وڵاته‌كه‌مان، به‌شێوه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنین كه رێگریی له هه‌ڵكشانی قه‌یرانه‌كه بكا".
گوتیشی: "به دڵنیاییه‌وه سازش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانمان ناكه‌ین به‌ڵام هاوسه‌نگییه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كانیش پشتگوێ ناخه‌ین".
سه‌باره‌ت به ده‌ربازكردنی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی له ئۆكرایناش، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "تا ئه‌مڕۆ پێنج هه‌زار هاووڵاتییمان خاكی ئۆكراینایان جێهێشتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵات یان چوونه‌ته وڵاتانی تر. درێژه به پرۆسه‌كانی ده‌ربازكردن به‌پێی داواكارییه‌كان، ده‌ده‌ین".