Yusuf Aydın Deniz
15 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له مه‌راسیمێكی فه‌رمیدا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، پێشوازی كرد له میری قه‌ته‌ر، ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی.
ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی كه به سه‌ردانێکی كار گەیشتووەتە توركیا، دوای رێوڕه‌سمه‌كه له‌گه‌ڵ سهركۆمار ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ردوو سه‌ركرده تاوتوێی سەرجەم ره‌هه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن و به شێوه‌یه‌كی گشتگیر بیروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن له باره‌ی بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی رۆژه‌ڤ.