Aynur Ekiz
15 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ ئەنجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو گه‌یشتووه، له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕكراوه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان به‌تایبه‌تی سووریا.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان و مێركڵ تاوتوێی پێشهاته نوێیەكانیان كرد و هه‌ردوو سه‌ركرده باسیان له‌و دیداره كرد كه له كۆتایی مانگی ئه‌یلوولدا له به‌رلین ئه‌نجامده‌درێت.
هاوكات سەرکۆمار ئه‌ردۆغان و مێركڵ رێككه‌وتن کە له رۆژانی داهاتوودا وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا و وه‌زیری دارایی و ئابووریی ئه‌ڵمانیا كۆببنه‌وه.
مێرکل جەختیکردەوە کە تورکیایەکی بەهێز لە رووی ئابووری بۆ ئەڵمانیا گرنگە.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو سه‌ركرده جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لە کاری هاوبەش و بۆ ئەم مەبەستەش درێژە بە ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوەکان دەدەن لەسەر ئاستی باڵا.