Behlül Çetinkaya,Zuhal Demirci,Ramal Abdullah Mahmood
14 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره / ئیسلام ئاباد – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین رۆژی دووشه‌ممه تاوتوێی پرسی سووریا دەکەن.
چاوش‌ئۆغڵو دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا پاكستانییه‌كه‌ی، مه‌حمود قوڕه‌یشی له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پاكستان، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجام دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتێك له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، به‌ڵام ناكرێت له ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی هاووڵاتییانی سڤیل به ژن و منداڵه‌وه بكرێنه قوربانی و گوتیشی: "كارێكی له‌مجۆره مرۆڤانه و راست نییه. ناتوانین به‌مجۆره ئاشتی و ئاسووده‌ی به‌دی بهێنن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه توركیا له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی و رایگه‌یاند: "سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رۆژی دووشه‌ممه جارێكی دیكه تاوتوێی پرسی سووریا دەکەن. له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان. له راستیدا له دامه‌زراوه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه به جدی پشتگیری هه‌وڵه‌كانی توركیا ده‌كرێت".