Ferdi Türkten,İlkay Güder,Ramal Abdullah Mahmood
26 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، سەعدی گوڤه‌ن رایگەیاند "ئه‌مڕۆ هه‌تا بتوانین به‌خێرایی رۆژژمێری هه‌ڵبژاردن بڵاوده‌كه‌ینه‌وه. به‌رده‌وامده‌بین له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگادارییانه‌ی كه ئامادهمانكردوون".
سەعدی گوڤه‌ن له باره‌گای سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا كه بڕیاره ٢٤ی حوزه‌یران به‌ڕێوه بچێت بۆ میدیاكاران دوا.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، سەعدی گوڤه‌ن به ئاماژه دان به‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌تا بتوانن به‌خێرایی رۆژژمێری هه‌ڵبژاردن بڵاوده‌كه‌نه‌وه و گوتی: "به‌رده‌وامده‌بین له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگادارییانه‌ی كه ئامادهمانكردوون".