İlkay Güder,Mohammed Baqi Hussein
26 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان 28ی نیسان یه‌كه‌م كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن له ئیزمیر ئه‌نجامده‌دات و بڕیاره له 55 پارێزگای توركیا كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدات.
ئاماده‌كارییه‌كانی ئاك پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و هه‌ڵبژاردنی گشتیی توركیا به‌رده‌وامه و قۆناغی پاڵاوتنی كاندیده‌كان كه 24ی نیسان ده‌ستیپێكردووه، تا 29ی نیسان رۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 12:00ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌دوای رۆژانی دوو، سێ و چواری ئایار، پارته‌كان چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پاڵێوراوانیان ده‌كه‌ن و كاندیده‌كانیان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌ردۆغان له 55 شاری توركیا كه‌مپین سازبدات.
بڕیاره له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا پڕۆگرامی كه‌مپینه‌كان ئاشكرابكرێت و یه‌كه‌م كه‌مپینیش رۆژی 28ی نیسان له شاری ئیزمیر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.