Mümin Altaş
14 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ئاماده‌كارییه‌كان له توركیا به‌رده‌وامن بۆ ره‌وانه‌كردنی ١٥٠ هه‌زار دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ لیبیا كه له رێگای فڕۆكه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌و وڵاته به‌ڕێ ده‌كرێ.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له سه‌ر راسپارده‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تیمه‌سگوت له ئه‌نقه‌ره بۆ ره‌وانه‌كردنی ١٥٠ هه‌زار دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ لیبیا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری تیشكیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له رێگای فڕۆكه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیاوه ئه‌مڕۆ دۆزە ڤاكسینه‌كان بۆ لیبیا به‌ڕێ ده‌كرێ.