Cemil Murat Budak,Sertaç Bulur
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
١٥ له‌و ١٦ كه‌سه ده‌ستگیركران كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی كۆماری گشتیی ئه‌نقه‌ره بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی كۆماری گشتیی ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند كه ئه‌و ١٦ تۆمه‌تباره پێشتر پۆلیس بوون و سێیشیان به‌كارهێنه‌ری بایلۆكن.
له‌و میانه‌یه‌دا تا ئێستا تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، ١٥ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمهتبارهكهی دیكه.
ده‌ركه‌وتووه ئه‌و تۆمه‌تبارانه په‌یوه‌ندییان هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی فه‌تۆ له‌نێو شانه نهێنییه‌كاندا كه ناوی نهێنییان لێ ندراوه، هه‌روه‌ها هاوكارییان بۆ رێكخراوه‌كه كۆكردووه‌ته‌وه و به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌كانی رێكخراوه‌كه‌دا كردووه.