Sangar Hamad Azeez
17 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2016
بەپێی یاسایی ژمارە ٦٧٠ کە له چوارچێوهی راگهیاندنی باری نائاسایی له توركیا دەرچووە، بەهۆی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی،١٩٦ کارمەند لە دام و دەزگا گشتییەکان، ١١٢ کارمەند لە هێزە چەکدارییەکانی سوپا، ٢٤ کارمەند لە فەرماندەی هێزەکانی دەریایی، دوو هەزار و ٣٦٠ کارمەند لە بەڕێوبەرایەتییەکانی گشتی ئاسایش ، بەجارێک لە کارەکانیان دوورخرانەوە.
لە چوارچێوهی راگهیاندنی باری نائاسایی له توركیا کە بەهۆی هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەمووز راگەیەنرا، حکوومەتی تورکیا چەند بڕیارێکی دەرکرد کە وەک یاسا کاریان پێدەکرێت.
بەم پێيەش بە تۆمەتی ئەندام بوون لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، حکوومەت دوو هەزار و ٦٩٢ کارمەندی لە تەواوی وڵات بە جارێک لە کارەکانیان دوورخستەوە.