Mümin Altaş,Orhan Onur Gemici,Ramal Abdullah Mahmood
05 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2018
ئهنقهره - AA
لەبارەی لافاو ھەڵستان لە شارۆچکەی ماماک، سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە، مستەفا تونا رایگەیاند "بۆ یەکەمجارە کارەساتێکی لەمجۆرە رووبدات. بەمھۆیەوە شەش کەس بە سووکی بریندار بوون".
سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە، مستەفا تونا بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەو لافاوەی لە شارۆچکەی ماماک روویدا، سەردانی ناوچەکەی کرد.

تونا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "بۆ یەکەمجارە کارەساتێکی لەمجۆرە رووبدات. بەمھۆیەوە شەش کەس بە سووکی بریندار بوون، بەڵام ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە".
تونا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لیژنەی دەستنیشانکردنی زیانەکان دەست بەکار بووە و دواتر زیانبەرکەوتووان قەرەبوو دەکرێنەوە.