Müslüm Etgü
05 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2018
ئورفا – AA
شارۆچکەی حەڕانی مێژوویی بە خانووە بە گومەزەکانی و شێوە ئەندازەییە جۆراوجۆرەکانی سەرنجی زۆرێک لە گەشتیارانی راکێشاوە.
شارۆچکەی حەڕان سەر بە پارێزگای ئورفا کە پاشماوەی کۆنترین زانکۆی ئیسلامی لەخۆدەگرێت، بە بوونی خاڵی چاودێری و مزگەوتی ئوڵو-ی مێژوویی کە لە سەردەمی ئومەوییەکانەوە ماوەتەوە، بەردەوام سەرنجی گەشتیاران بۆ لای خۆی رادەکێشێت. بە تایبەتی ھەوادارانی وێنەگرتن ئەم شوێنە وەک ستۆدیۆیەکی سرووشتی بۆ وێنەگرتن بەکاری دەھێنن و شوێنەکە لە وەرزی گەشتدا خەڵکێکی زۆر رووی تێدەکات.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی حەڕان، محەمەد ئۆزیاڤوز بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە بە ھۆی ئەو رووداوانەی کە لە ناوچەکەدا دەگوزەران ژمارەی گەشتیاران روو لە نەمان بوو.
ئۆزیاڤوز ئاماژەی بەوەدا کە ساڵی رابردوو ٨٠٠ ھەزار کەس سەردانی ئەم شوێنەیان کردبوو، گوتیشی "دوای نەھێشتنی رووداوە تیرۆریستییەکان و سەقامگیری ئاشتی لە ناوچەکەدا، ژمارەی گەشتیاران رووی لە زیادبوون کردووە. پێشبینی ئەوە دەکەین کە ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران ملیۆنێک کەس تێپەڕێنێت. لە گشت شارەکان پێشانگای جیاواز دەکەینەوە بۆ ناساندنی حەڕان. ھۆکاری زیادبوونی گەشتیاران بە شێوازی ناساندن و سەقامگیری ئاسایش دەبەستمەوە. لەمەودوا کار بۆ ئەوە دەکەین کە شارۆچکەکە ببێتە یەکێک لە پەسەندکراوترین شوێنەکانی گەشتیاری لە وڵاتدا".
رێبەری گەشتیاری ئەحمەد ئۆزیاڤوز-یش ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی گەشتیاران لەمساڵەدا لەوە زیاتر بووە کە چاوەڕوانکراوە.