Rıdvan Korkulutaş
12 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2021
بینگۆل – AA
ئه‌و ئاگره كۆنتڕۆڵ كرا كه له دارستانێكی سنه‌وبه‌ر له قه‌زای گه‌نج له پارێزگای بینگۆل كه‌وتبووه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان به هۆكارێكی نه‌زاندراو ئاگر له دارستانی سنه‌وبه‌ر له قه‌زای گه‌نج كه‌وتبووه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان ئاگره‌كه ده‌بینن، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
تیمه‌كانیش به به‌كارهێنانی چه‌ندین ئۆتۆمبێل و ئامێری تایبه‌تمه‌ند توانییان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن به‌ر له‌وه‌ی زیاتر ته‌شه‌نه بستێنێت.