Abdullah Doğan
12 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2021
کۆنیا- AA
لە شارۆچکەی ئاکشەهیر-ی سەر بە پاریزگای کۆنیا، کانییەک وشک بوو کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی چوار گەڕەک بوو.
بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی و گۆڕانی کەش و هەواوە، سەرچاوە ئاوییەکانی کۆنیا دووچاری کێشە بوون، لە ئێستاشدا کانی گورپنار بەتەواوی وشک بووە.
ئەم کانییە بەدرێژایی دوو کیلۆمەتر کێڵگە و باخچەکانی پاراو دەکرد و ئاوی چوار گەڕەکی شارۆچکەی ئاکشەهیر-ی دابیندەکرد، لە کۆتاییشدا دەڕژایە دەریاچەی ئاکشەهیر-ەوە.
مامۆستای بەشی جیۆلۆجی، زانکۆی تەکنیکی کۆنیا، پ. د. تاهیر ناڵبانتچیلار لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە لە ماوەی رابردوودا گۆڕانی کەش و هەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر سەرچاوە ئاوییەکان دروست کردووە، گوتیشی: "زیادبوونی گەرما، کەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی، گۆڕانی کەش و هەوا و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی، سەرچاوە ئاوییەکان وشک بوون. بە تێپەڕینی رۆژ کەمبوونەوەی ئاوی کانیاوەکان دەبینین. دڵتەزێنترین شتیش وشک بوونی دەریاچەی ئاکشەهیر و کەمبوونەوەی ئاوی کانیاوەکانی دەوری دەریاچەکەیە".