ئورفا
محەممەد ئوچار، تەمەنی ٦٧ ساڵ، لە شاری ئورفا، عەنتیکەخانەیەکی دروستکردووە کە بەھاکەی دەگاتە دوو سەد و سی هەزار دۆلار.
ئوچار نزیکەی نیو سەدەیە خەریکی کۆکردنەوەی کەرەستە فۆلکلۆرییەکانە. ئێستا عەنتیکەخانەکەی پێکھاتووە لە سێ ھەزار تەزبیح، ھەزار ئەنگوستیلەی زیو، چوار سەد سەعاتی جۆر بە جۆر، بە گشتی بەھای کەلوپەلەکانی دەگاتە ٥٠٠ ھەزار لیرەی تورکی(٢٣٠ هەزار دۆلار).
ئوچار دەڵێ لە تەمەنی ١٦ ساڵی لە شارۆچکەی وێرانشەھر سەر بە پارێزگای ئورفا، لە چەند ئافرەتێک دەنکە تەزبیحی کڕیوە وبۆ خۆی هۆنیونیەتەوە، دواتر بڕیار دەدا عەنتیکەخانە-کۆلێکسیۆنیکی ھەمەچەشن دروست بکا.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.