Eşber Ayaydın
03 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2021
ئورفا - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر پەکەکە/یەپەگە لە ئورفا، شەش کەس دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئورفاوە بەڕێوەدەچێت، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگاکە، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان ئەنجامدا بۆ سەر ئەو کەسانەی دەرکەوتووە لەناو پەکەکە/یەپەگە-دا چالاکیان ئەنجامداوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پروپاگەندەیان بۆ کردوون.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا شەش گومانلێکراو دەستگیرکران و، دەستیشگیرا بەسەر دەمانچەیەک و ژمارەیەکی زۆر ئامێری دیجیتاڵیدا.
دوای پشکنینی پزیشکی، دەستگیرکراوەکان رەوانەی ئاسایش کران.