Salih Darıcı
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
ئورفا – AA
له هۆڵێكی ساز كردنی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له شارۆچكه‌ی بیره‌جیك سه‌ر به پارێزگای ئورفا، داشكاندن به رێژه‌ی له سه‌دا ٥٠ بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان وه‌رگرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵه‌كه، عه‌بدوڵڵا ئاسڵان به مه‌به‌ستی هاندانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن، هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ست پێ كردووه به ناوی "ئاده‌ی ئورفا ڤاكسین وه‌ربگره".
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ئه‌وانه‌ی دوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، له كاتی به كرێ گرتنی هۆڵه‌كه‌دا به رێژه‌ی له سه‌دا ٥٠ داشكاندنیان بۆ ده‌كرێت.
عه‌بدوڵڵا ئاسڵان به میدیاكارانی راگه‌یاند، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ رزگاربوون له‌و په‌تا جیهانگیره ئه‌وه‌یه ڤاكسین وه‌ربگیرێت و لای خۆیشییه‌وه ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بێت درێغی ناكات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی زیاتر ڤاكسین وه‌ربگرن.
ئاسڵان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ئه‌وانه‌ی دوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، بۆ به‌كرێگرتنی هۆڵه‌كه به رێژه‌ی له سه‌دا ٥٠ داشكاندنیان بۆ ده‌كرێت، گوتی: "ته‌نها مه‌رجێكم هه‌یه جگه له بوك و زاوا پێویسته ته‌واوی ئه‌ندامانی هه‌ردوو خانه‌واده‌كه ڤاكسین وه‌ربگرن. ئامانجیشمان له‌وه هاندانی هاووڵاتییانه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین".
سینان یڵدز كه ڤاكسینه‌كه‌ی به‌كار هێناوه و له مانگی ئه‌یلوولدا هاوسه‌رگیری ده‌كات، به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێت گوتی: "له رێگای ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌وه ته‌ندروستیی خۆمان ده‌پارێزین ه هه‌روه‌ها خه‌رجییه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه‌ش كه‌م ده‌بێته‌وه".