İzzet Mazı
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2021
مه‌ڕه‌ش – AA
فڕۆكه‌یه‌كی ئاگركوژێنه‌وه له مه‌ڕه‌ش كه‌وته خواره‌وه، و تیمه‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.
فڕۆكه‌یه‌كی ئاگركوژێنه‌وه كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی دارستانه‌كانه‌وه له رووسیا به‌كرێ گیراوه و بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستانه‌كانی ئادانا به‌كار ده‌هێندرێت، له كاتێكدا هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانێكی له مه‌ڕه‌ش ده‌دا، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ رادار پچڕا و كه‌وته خواره‌وه.
دوای ئه رووداوه‌كه تیمه‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
پارێزگاری مه‌ڕه‌ش، عومه‌ر فاروق جۆشكون به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی هه‌وره بروسكه‌وه دارستانی ناوچه‌ی ئاڵماڵی له گه‌ڕه‌كی ئڵیجا له شارۆچكه‌ی ئۆنئیكیشوبات ئاگری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
عومه‌ر فاروق جۆشكون تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له زه‌وی و ئاسمانه‌وه هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌درێت و گوتی: "فڕۆكهیشمان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرد، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا فڕۆكه‌كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رادار پچڕا و كه‌وته خواره‌وه. ئێستا رووداوه‌كه زۆر نوێیه. ژماره‌یه‌كی زۆر له تیمه‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتنمان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردوون".