Barış Gündoğan,1 23
01 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا گرته‌ی ڤیدیۆیی كردنه ئامانجی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی بڵاوكرده‌وه كه له ناوچه‌ی زاپ باكووری عێراق چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌گواسته‌وه.
سوپای توركیا گرته‌ی ڤیدیۆی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانیه‌ی بڵاوكرده‌وه كه دوێنێ له ناوچه‌ی زاپ ئه‌نجام درا.
له گرته‌كاندا ساتی كردنه ئامانجی ئه‌و ئۆتۆمبێله وه‌ستاوه ده‌بیندرێت كه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له نێودایه.
له سه‌ره‌تادا ئه‌و شه‌ش تیرۆریسته له چالاكی ده‌خرێن كه له ده‌وروبه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ن دواتر به ته‌واوی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كرێته ئامانج.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی كردنه ئامانجی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز رووده‌ده‌ن و ئاگری زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئۆتۆمبێله‌كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له نێودابووه.