Seval Ocak Adıyaman,Mohammed Baqi Hussein
20 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
لیژنه‌ی دیسپلینی فراكسیۆنی جه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا، بڕیاریدا به دوورخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار ئۆزتورك یڵماز له فراكسیۆنه‌كه‌یان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، لیژنه‌ی دیسپلینی فراكسیۆنی جه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا كۆبووه‌ته‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆسیه‌كانی سه‌باره‌ت به په‌رله‌مانتارانی جه‌هه‌په ئۆزتورك یڵماز و گورسه‌ل ئێرۆڵ تاوتوێكراوه و به‌هۆی نواندنی هه‌ڵسوكه‌وتی پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی فراكسیۆنه‌كه، بڕیاردراوه به دوورخستنه‌وه‌ی یه‌كجاریی یڵماز.
هاوكات له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای لێبوردنی ئێرۆڵ قبوڵكراوه و بڕیاردراوه 13ی كانوونی یه‌كه‌م ناوبراو به‌رگری نامه‌ی خۆی ئاماده‌بكات.
ئۆزتورك یڵماز لە کاتی داگیر کردنی مووسڵ لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە سەرکۆنسولی تورکیا بووە لەو شارە.