Barış Gündoğan,1 23
05 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر له باكووری عێراق، چوار تیرۆریست له چالاكی خران كه له ئاماده‌كاریدابوون بۆ پەلاماردانی بنكه سه‌ربازییه‌كان.
سوپای توركیا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر له باكووری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
سوپای توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه دوای ده‌ستنیشانكردنی ئامانجه‌كانی تیرۆر له رێگای ئامێره‌كانی چاودێری و پشكنینه‌وه له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنێكدا، چوار تیرۆریست له چالاكی خراون كه له ئاماده‌كاریدابوون بۆ پەلاماردانی بنكه سه‌ربازییه‌كان.