Şafak Yel,Muhammet Ali Kemal
05 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2018
ئیزمیر- AA
لە کەناراوەکانی شارۆچکەی کارابورون سەربە پارێزگای ئیزمیر، ٥١ کۆچبەر رزگارکران کە دەیانویست بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ یۆنان بپەڕنەوە و بزوێنەری بەلەمەکەیان لە کارکەوتبوو.
تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان دەستیان بە هەوڵەکانیان کرد دوای ئەوەی کە داوای هاوکارییان لێکرا سەبارەت بەوەی لە کەناراوەکانی کارابورون بەلەمێک کە ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتووە، بزوێنەرەکەی لەکارکەوتووە.
تیمەکان بەرەو ناوچەکە کەوتنە رێ و ٥١ کۆچبەری نایاساییان رزگارکرد.
دوای گەیاندنیان بە وشکانی و تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، کۆچبەرەکان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کۆچ لە ئیزمیر کران.