Merve Yıldızalp
24 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ کە سوپای توركیا له ناوچه‌ی خواكورك باكووری عێراق ئەنجامی دەدات، له‌نێو ئه‌شكه‌وتێكدا ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی و بڕێك پێداویستی ژیان كه له لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌وه بهكاردههێنراندا گیرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، ئۆپه‌راسیۆنی چنگ له باكووری عێراق درێژه‌ی هه‌یه.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌شكه‌وتێكی سێ ده‌روازه‌یی تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌دا گیرا كه ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی ژیانی تیادا حه‌شاردرابوو.