Aybüke İnal
31 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی زاپ له باكووری عێراق له میانی ئۆپه‌راسیۆنی چنگدا، ژماره‌یه‌ك پێگه له له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی جوداخوازه‌وه بۆ مه‌به‌ستی جۆراوجۆر به‌كارده‌هێنران، كرانه ئامانج.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری تویته‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی زاپ له باكووری عێراق له میانی ئۆپه‌راسیۆنی چنگدا، ژماره‌یه‌ك سه‌كۆی چه‌ك، په‌ناگه، حه‌شارگه و گه‌نجینه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه له‌لایه‌م رێكخراوی تیرۆریستی جوداخوازه‌وه به‌كارده‌هێنران، كرانه ئامانج.