Sarp Özer,Rewa Mahmood Hasan,1 23
28 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2019
ئەنقەرە-AA
لە چوارچێوەی پلانی ئۆپەراسیۆنی لەپ (پەنچە)دا، ناوچەی خواکورک باکووری عێراق کە تیرۆریستان خۆیان لێ حەشار داوە لە رێگەی فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کران.
بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، شەوی رابردوو پلانی ئۆپەراسیۆنی لەپ بۆسەر تیرۆریستانی پەکەکە لە ناوچەی خواکورک باکووری عێراق دەستیپێکردووە.
ئۆپەراسیۆنەکە لە لایەن وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار و سەرۆک ئەرکانی سوپا، جەنەراڵ یاشار گولەر و فەرماندەی هێزەکان لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکان بەدرێژایی شەو بەرێوەدەبرا، تۆپبارانکردنیش بە پاڵپشتی یەکە تۆپهاوێژەکانی فەرماندەیی هێزە وشکانییەکان دەستیپێکرد.
له سه‌ره‌تادا له رێگای چەکەکانهوه كه ژماره‌یه‌ك تۆپهاوێژی فرتنایان له‌نێودابوو ئامانجه‌كانی تیرۆریستان پێكران. دوای تۆپبارانه‌كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران. فڕۆكه جه‌نگییه‌كان كه له فه‌رمانده جیاوازه‌كانی یه‌كه ئاسمانییه‌كانه‌وه فڕیبوون ئامانجه دیاریكراوه‌كانیان بۆردومان كرد. له كاتێكدا له ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كه‌دا فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نیش به‌شداربوو، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جه‌نگیش پشتیوانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان كرد.
دوای ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كان بۆردومان كران، یه‌كه‌كانی كۆماندۆ ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران. ئه‌و كۆماندۆیانهی به تایبه‌تی راههنرابوون به هێلیكۆپته‌ر دابهزێندرانه ناوچه‌كه.
له رێگه‌ی تۆپخانه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه ئامانجه‌كانی په‌كه‌كه له ئه‌شكه‌وت، په‌ناگه، حه‌شارگه و كۆگای چه‌ك پێكران.