Ömer Yıldız,Ramal Abdullah Mahmood
28 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2019
ئادانا – AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٢٧ سه‌رباز له ١٨ پارێزگا ده‌رچوو كه ٢٠یان به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئادانا له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٢٧ سه‌رباز له ١٨ پارێزگا ده‌ركرد كه ٢٠یان به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان.
له‌و میانه‌یه‌دا تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه به‌رنامه بۆ داڕێژراوه‌كان و قاچاخچێتی ئاسایشی گشتیی ئادانا به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستیكردووه به ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تی هاوكات.
تاكو ئێستا ژماره‌یه‌ك له تۆمه‌تباران ده‌ستگیركراون و دوای پشكنینی ته‌ندروستی له یه‌كه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ئادانا ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشی ئادانا كراون.