Ramal Abdullah Mahmood
28 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2017
ئەنقەرە – AA
رۆژی پێنجشەممە لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین-باسیان و زاپ چوار چەکداری پەکەکە کوژران. حەوت پەناگە، چوار سەکۆی چەک و ١١ ئەشکەوت خاپوور کران و دوو دۆشکە تێکشکێران.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، رایگەیاند دوای دیاریکردنی شوێنێ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کە لە خۆئامادەکردن دابوون بۆ هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی سەر سنوور، ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیان بۆ سەر ئەو چەکدارانە لە ناوچەکانی ئاڤاشین-باسیان و زاپ ئەنجام درا.
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەدا چوار چەکداری پەکەکە کوژران. حەوت پەناگە، چوار سەکۆی چەک و ١١ ئەشکەوت خاپوور کران و دوو دۆشکە تێکشکێران.
دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی، فڕۆکە جەنگییەکان بە سەلامەتی گەڕانەوە بنکەکانیان.