Ramal Mahmood
15 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە لە باکووری سووریا بۆ سەر ئامانجەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان درێژەی ھەیە و پێی ناوەتە ١٤٥ەمین رۆژیەوە، ١٩٨ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش خاپوور کران و نۆ تیرۆریست کوژران.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦دا بەئامانجی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سەرووی ھەموویانەوە داعش، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوورەکانی تورکیا و پشتیوانییکردنی ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەستیپێکردووە، بەردەوامە.
لەمیانی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە رێگەی تۆپهاوێژ، مووشەک و تانکەکانەوە، ١٨٦ ئامانجی داعش خاپوور کران کە وەک پەناگە، سەنگەر و خاڵی پشکنین بەکار دەهێنران و چەک و ئۆتۆمبێلەکانیان تێکشکێنران.
فڕۆکە جەنگییەکانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی تورکیاش ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی کردە سەر، ١٢ ئامانجی داعشی لە ئەلباب و بزاعە. لەئاکامی شەڕو پێکدادانەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا نۆ تیرۆریستی داعش کوژران.
لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا دوو هەزار و ٩٢٧ بۆمبی چێنراو و ٤٣ مین بەکۆنترۆڵکراوەیی، پووچەڵکراونەتەوە.