Kemal Karadağ
09 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە – AA
وەزیری ناوخۆیی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-١دا، دەستیان بەسەر تەرمی دوو تیرۆریستی کوژراودا گيراوە.
سولەیمان سۆیڵو لە رێگەی ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-١ کە لە پارێزگای شرنەخ باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا و بە بەشداری ھەزار ٥٥٠ کارمەندی ئەمنی بەڕێوەدەچێت رایگەیاند "ئەو بەڵێنەی بە ئەرەن-مان دابوو، دەیبەینە سەر. لە ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-١ماندا، تەرمی دوو تیرۆریست کەوتووەتە دەست هێزەکانمان. پیرۆزبایی لە جەندەرمە قارەمانەکانمان دەکەم".
ھاوکات لەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆیی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە ئاشکرا کراوە کە ئۆپەراسیۆنەکەی گوندەواری بەستلەر-دەرەلەر، بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ناوچەی جەندرمەی شرنەخ و لەلایەن فەرماندەیی لیوای کۆماندۆی جەندرمەی چاكرسۆغوتەوە جێبەجێکراوە و ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەکە بەردەوامە.