Sertaç Bulur
09 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەست پێ کردنی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-١ دژبە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، بە بەشداریی هەزار و ٥٥٠ لە هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگا شرنەخ راگەیاند.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە به ئامانجی ده‌ركردنی ته‌واوه‌تی تیرۆریستانی په‌كه‌كه له رۆژه‌ڤی وڵات و له چالاكی خستنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه کە مه‌زه‌نده ده‌كرێت له ناوچه‌كه بن، ئۆپەراسیۆنی ئه‌ره‌ن زستان-١ لە شرنەخ ده‌ستی پێ كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هەروەها باس له‌وه كراوه کە هەزار و ٥٥٠ كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان له كۆماندۆ، هێزی تایبه‌ت و گوندپارێز له چوارچێوه‌ی ١٢١ تیمدا به‌شدارن لەو ئۆپەراسیۆنەدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر بەردەوامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌ره‌ن زستان کراوەتەوە بەشێوەیەکی پێداگرانه و به پشتیوانی گەل.