Sangar Hamad Azeez
09 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی لە پێکهاتەی سوپای تورکیا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ١٠٣ کارمەندی سەربازیی دەرکرا.
هۆبەی دژە تیرۆر لەسەر فەرمانی داواکاری گشتی ئیستانبوڵ، بەردەوامە لە لێکۆڵینەوەکانی لەبارەی فەتۆ لەنێو پێکهاتەی سوپای تورکیادا.
لەم چوارچێوەیەشدا دوای دەستنیشانکردنی گومانلێکراوان لە رێگەی گوێگرتن لە هێڵی تەلەفۆنیان، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ١٠٣ کارمەندی سەربازیی دەرکرا کە لەنێوانیان ژمارەیەک سەربازی پلەدار بەدیدەکرێن.
دوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنیش، لە ٣٢ شاردا لە تورکیا، لە یەک کاتدا زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا و تیایدا ٧٤ گومانلێکراو دەستگیر کران.